سندووق (قاسە)
سندووق (قاسە)
بە هەڵبژاردنی ئەم فۆرمە ناوی هەر سندووقێک كه هەتانە دەینووسن و ناوەرۆکی ئیستای نێو سندووق (قاسە)كه له بەشی مانەوەی یەکەم جاری قاسە دا بنووسن.
تێبینی : جۆری پارەی قاسە کە دابین بکەن وەکو ( قاسەی سەرەکی دولار،قاسەی ژمێریار دینار)
لەسەر كیبۆرد كلیڵی F6 لێبدەن و دوای هێنانی زانیاریەكان دوگمەی ( تۆمار) لێبدەن.
بانک
به كرته لەسەر فۆرمی بانك، ئیوه ئەتوانن به هەڵبژاردنی بەشی نوی هەر كام لەو بانكانەی بە خواستی خۆتان ناوی تۆمار بکەن. یان به كرته كردن لەسەر ناوی بانك، بانكی دیاری كراو تایپ بكەن و دواجار ناوی لقی دیاری كراو و به مەرجی كه پیویست بوو ئەتوانن ژمارەی تەلەفۆنی بانك، ناوی ساحیبی حیساب و ژمارە حیسابی بانكی دیاری كراوتان بینن.
هەڵبژاردنی جۆری حیساب
هەڵبژاردنی جۆری حیسابی ڕەوان (جاری)یان پاشەكەوت (تەوفیر)بۆ حیسابە ڕەوانەكان (جاری ،بازرگانی) به هەڵبژاردنی دەستە چەك ئێوه ئەتوانن دەسته چەكی كه وەرتان گرتووه له بانک بەڕوانگەی هەژماری لاپەڕەكان وەكوو : 10، 25، 50، 100 لاپەڕەیی، هەڵبژێرن و ژمارەی یەكەمین لاپەڕەی دەستە چەكەكەتان له بەشی « ژماره» تایپ بكەن. بەرنامه به شێوەی ئۆتۆماتیك لاپەڕەكانی چەكەكانی ئیوه تاكوو دوایین لاپەڕه ژمارەی بۆ دادەنێت.
سەرنج بدەن :
له كاتێكدا لاپەڕەی چەكەكانی ئێوه چەند لاپەڕەیەكی لێ بەكار هێنراوه ،وەکو چەکی دەستەبەر و بەڵگەی چەکی یاخود چەکی پووچەڵ کراوە،پێویست بە نیگەرانی ناکات چونکە سیستەم پۆڵینی دەکات و لە ڕیزبەندییەکەدا ئاماژە بە گشت تێبینیەکان دەدات،بەو جۆرە زانیاری تەواو لەسەر هەموو لاپەرەکانی دەفتەری چەکەکەت لەبەر دەست دەبێت.. زانیاری زیاتر لەکاتی باسکردن لە چەکەکان دەخەینە ڕوو.
لیستی بانكه كان
به بەكار هێنانی ئەم پەنجەرەیه ئێوه دەتوانن لیستی ئەو بانكانەی كە زۆرتر ئیشتان پێیە بخەنە بەرچاو،به تایبەتی له بەشی ئەو چەكانەی كه وەری دەگرن له بری ئەوەی كه ناوی بانكێك له هەر جارێكدا بینن. تەنانەت دەتوانن بانكەكان له ئەم فۆرمەدا بناسینن یاخود چاک کردن و سڕینەوەشیان بۆ بکەن و له تۆمار كردنی چەكەكان كەڵكی لی وەربگرن.
ده ركردنی ده سته چه ك(ناساندنی دەفتەی چەک)
لەپاش وەرگرتنی دەفتەری چەکەکان لە بانک ، لەم بەشەی سیستەمدا دەتوانن لەگەڵ تۆمار كردنی دەستەچەكی نوێ بۆ حیسابه بانكیەكانتان ژمارەی چەکەکانی پێناسە بکەن نموونە (١-٢٥)بەوەش سیستەم لیستێك بەڕیزبەندییان دەکاتەوە و لە ڕیزی هەر یەکێكیان دەتوانیت بارودۆخی تەواوی دەسته چەكەكان و تەواوی لاپەڕەكانی چەكەكان و ئەو چەكانەی كه بە كار هیننراون بیبینن و ئەو چەكانەی كه بە كار هیننراون و ئەو بەڵگە چەكانە دەتوانن بارودۆخیان بگۆڕن و بیكەن بە چەكە بە كار نەهیننراون و لە ئاكامدا تەواوی چەكەكان به ژمارەیەك لە دوای یەك به شیوەی دوایین بارودۆخیان چاپ بكەن.
له بەشی ناوی بانك به لیدانی كلیڵی مەودا (جیا كردنەوه) یان یەكەمین پیتی ناوی بانكەكه، پەنجەرەیەك دەكریتەوه كه لە ناو ئەودا ئەتوانن بانكی كە دەتانەوی لیبدەن، به فۆرمی دەسته چەك بگەڕینەوه و بە مەرجی كە پیشتر بۆ ئەو حیسابەی كه دەتانەوی دەستە چەك Enter هەڵبژیرن و دواتر كلیڵیكتان تایبەت كردبی له لیستدا ژمارەی دەسته چەكەكان به دوایین شیوەی بارودۆخی چەك نیشان دەدری.
نموونەیەك له چاپ و دەركردنی چەك :
سه رمایه
سەرمایەی یەكەمین كەسەكان كه بەو كاری تیجاری دەست پیدەكا و بناغەكەی پارەی نەخت ناوی سەرمایەی لی دەنین. بۆ وینه : سەرمایەی یەكەمین هاوبەشەكان سەرمایەی بەڕیز كەریمی
ئەم پەنجەرە لە دوو بەش پیك هاتووه، گروپی تایبەت سەرمایەدانەر.
گروپی سەرەكی ئەتوانن چەن گروپی بۆ دارایی بینن.
و لە بەشی دارایی، تایبەتمەندیەكانی دارایی و بریتی له گروپ، ناوی دارایی و بایەخی ئەوان بینن و هەروەها بۆ داراییەكان كۆد دابین كەن.
دارایی(سامانەکان)
تەواوی داراییە ڕاگویزراو و رانەگویزراوەكانی كۆمپانیا به چییەتی تۆمار بكەن. بۆ وینه : سەیارەی كۆمپانیا، خانووبەرە كۆمپانیا و… .
ئەم پەنجەره له دوو بەش پیك هاتووه : گروپی سەرەكی، دارایی کە گروپەکانی تیادیاری دەکەن و کو گروپی سەیارەکان وجاپاش ئەوە هەمو سامانەکانی لە جۆری سەیارە لە بەشی سامانەکان تۆمار بکەن
كۆدینگ : كۆدی كە ئەتوانین بۆ دارایی تەرخآنی كەین. ئەو كۆده ئەتوانی تایبەت به تاك یان به شیوەی هاوبەش له نیوان دارایی بی. كەڵك وەرگرتن له كۆد دانان له بەشی ڕاپۆرتەكاندایه كه بۆ گەڕانی خیرا و پەیدا كردنی دارایی كەڵكی لی وەردەگیری.
خەرجیەکان (مەساریف)
تەواوی سەردێڕەكانی مەسرەف لە كۆمپانیا لەبەشی جۆری مەسرەف، بناسینن. بۆ وینه : خەرجیەکانی وەکو کرێ ، خەرجی بەتاڵکردن و بارکردن،کرێی کۆگاکان،،پارەی کارەبا،مولیدە
ئەم پەنجەره له دوو بەش پیك هاتووه : گروپی سەرەكی، خەرجی(مەساریف)
له بەشی گروپی سەرەكی ئەتوانن چەن گروپی بۆ خەرجی(مەساریف) بناسینن.
و له بەشی خەرجیەکان، تایبەتمەندیەكانی خەرجی بریتین له گروپی : ناوی خەرجی و هەر وەها گروپی هینانی كۆد بۆ هەرخەرجی بینن.
كۆدینگ (كۆد دانان) : كۆدی كە ئەتوانن بۆ خەرجەكان تەرخانی كەن. ئەم كۆده ئەتوانی تایبەت به تاك و یان به شیوەی هاوبەشی له نیوان خەرجیەکان بی. كەڵك وەرگرتن له كۆدینگ (كۆد دانان) لەبەشی ڕاپۆرتەكاندا دەبی بۆ گەڕانی خیرای خەرجیەکان كەڵكی لی وەردەگیری. بۆ وینه : بۆ خەرجیەکان فحس كۆدی 2 و بۆ خەرجیەکان مووچە كۆدی 1 دابنین. بەم شیوه كۆدی 2 بە خەرجیەکان مووچەی کارمەندان و… ئاماژه دەكا.
ده سكه وته كانی تر(داهاتەکانی تر)
لەم بەشەدا تەواوی دەسكەوتەكان(داهاتەکان) جگه له دەسكەوتەكانی كه لە فرۆشتن بەدەست هاتووه. ئەم پەنجەرە له دوو بەش پیك هاتووه : گروپی سەرەكی، دەسكەوتەكان
لە بەشی گروپی سەرەكی ئەتوانن چەن گروپێك بۆ دەسكەوت بناسینن وەکو نمونە داهاتی کرێکان.
و لە بەشی دەسكەوت، تایبەتمەندیەكانی دەسكەوت بریتیه له : گروپ، ناوی دەسكەوت، وکو نمونە کریێ دوکانی ناو بازار،کری شوقە مەبەست ئەو داهاتانەیە کە پارەکەی دەگەڕێتەوە کۆمپانیا و بەڵام پەیوەندی بەکڕین وفرۆشتن نیە.
کۆدینگ (کۆد دانان) ، ئەتوانیت بۆ هەر دەستکەوتێک کۆدێک تەرخان بکەیت.. ئەم كۆده ئەتوانی تایبەت بە تاك و یان به شیوەی هاوبەش له نیوان دەسكەوتەكاندا بی. كەڵك وەرگرتن له بەشی ڕاپۆرتەكاندایه كە بۆ گەڕانی خیرای دەسكەوتەكان سوودی لی وەردەگیری. بۆ وینه : بۆ دەستکەوتی لابەلا كۆدی 4 تەرخان بكەن و بەم شیوه كۆدی 4 به (رێک کردنەوەی حیساب) ئاماژه دەكا.
خزمه تگوزاریه كان
لەم بەشه لیستی خزمەتگوزاریەكان كە لە كاتی دەركردنی پسوولەكان پیشكەش دەكری (جگه له كاڵا) بناسینن. بۆ وینه : خزمەتگوزاری بار بردن ،حەق دەستی چاککردن.