Rate this page

کۆگا (مخزن)

ناساندن و ئیش لەگەڵ چەن  کۆگایەك له دەرفەتە به نرخەکانە كه لەم سیستەمەدا بەدی كراوه. لە کاتێکدا كه له سنووری كارەکەتان لەگەڵ چەندەها خەزینەدا ئیش و كارتان هەبێت، پێویسته كه خەزێنەكانتان به سیستەم بناسێنن. ناوی خەزینه پێویستە لەگەڵ ناونیشانی خەزینه بهێنن و دواجار به لێدانی دوگمەی نوێ لەم بەشەدا پێویستە جۆری مەخزەن دیاری بکەین (خەسارچوو، وەبەرهێنان، مندووب،…) یان كلیلی F2دوگمەی نێوبڕ لێبدەن.  ئەگەر مەبەستت بێت یەکێک لە کۆگاکان ناکارا بکەیت ،دەچیتە سەر لیستی کۆگاکان و بەرامبەری لەهەمان دێڕ نیشانەی ڕاست لەسەر ناکارا دادەنێیت و تۆماری دەکەیت،ئیتر لە لیستی کۆگاکان دەرناکەوێت.

Picture1 1
Picture2 1

گرووپ

پێش ناساندنی كاڵا پێویسته كه كاڵاكان گرووپبەندی بکرێن. گرووپبەندی لەسەر بنەمای گرووپی سەرەكی و گرووپی فەرعی دەبێت.

Picture3 1

  بۆ نموونه تەواوی جۆرەكانی گرووپی سەرەكی و گرووپی فەرعی بناسێنن

سەرنج بدەنە وێنەكانی ژێرەوه:

Picture4 1

سەرنج:دەتوانرێت بۆ گرووپی سەرەکی و فەرعی کاڵاکان ،کۆد بناسێرین.

ناساندنی ئەو کۆدانە بە سوودە لە بەشەکانی گەڕان و ڕاپۆرت درووست کردندا.

چونکە دەکرێت چەند گرووپی جۆراوجۆر بە کۆدی هاوبەش ناسێندرابن، بەو جۆرە لەلیستی گەڕان و کاتی ڕاپۆرت دروست کردندا پۆڵین کردنیان ئاسانتر دەبێت.

یه كه ی ژماردن

بەهەڵبژاردنی نوێ لەسەر پەنجەرەی یەکەی ژماردن، دەتوانیت یەکەی نوێ بۆ کاڵآکان دیاری بکەیت بە پێی جۆری بەرهەم و کاڵاکان، بۆ نموونە ؛ کارتۆن ، بەستە، ژمارە،دانە ………

Picture5 1

تۆماری كاڵا

لەم فۆرمە دەتوانین گشت کاڵاکان بناسێنین ، ئەو خاڵە گرنگانەی لەم فۆرمە دەبینرێن :دەستەبەرکردنی هەموو کاڵا ناسێنراوەکان بە گرووپی سەرەکی و فەرعی.

  • دانانی بارکۆد بە کاڵاکان ،تاکو بەکاربەر سوودی لێ ببینێت.
  • ئەگەر بتەوێت کاڵاکە بە دوو یەکەی جیاواز ( نموونە کارتۆن و دانە) بفرۆشیت،ئەو کارەت بۆ دابین دەکات.
  • کێشی تاک و کۆی کاڵاکان تۆمار دەکات.
  • دیاری کردنی بڕ و شوێنی سپاردە کردن: بەرزترین و کەمترین بڕی ڕێپێدراو بۆ سپاردە کردن دیاری دەکرێت،بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردن ،لەکاتی کەمبوونەوە یاخود زیادبوون لەو مەودایە سیستەم ئاگاداری دەدات بە کاربەران. وە بۆ ئاسانکردنی دۆزینەوەی کاڵا لەناو کۆگا،دەتوانیت شوێن و ژمارەی ڕیز و ستوونی سپاردەکرنەکەش لە ناو کۆگا تۆماردەکرێت.
  • قەبارەی کاڵا: دەتوانیت درێژی و پانی و بەرزی کارتۆنەکان تۆماربکەیت تاکو لە شوێنی گونجاوو بە ڕێکو پێکی ڕێک بخرێن .
  • فرۆشی نەختی: ئەگەر بڕیاربوو کاڵایەکی دیاریکراو بە نەختی بفرۆشیت،ئەوا نیشان لە سەر فرۆشی نەختی دەدەیت و کارا دەبێت و مافی داشکاندنی نیە.
Picture6 1

دەرفەتەكان

لە گرنگترین دەرفەتە بەردەستەکانی ئەم فۆرمە بوونی گەڕانی ئاسان و خێرایە بە شوێن کاڵا تۆمارکراوەکاندا، کلیک کردنە سەر بەشی (گەڕان بەدوای بابەت) لە خوارەوەی پەنجەرەکە و نووسینی یەکەم پیتی ناوی کاڵاکە و لێدانی Enter  لاپەڕەیەکی نوێ بەو هەموو کاڵایە ڕیز دەکات کە بەو پیتە دەستپێدەکات. و بە ئاسانی دیاری دەکرێت.

Picture7 1